ئه‌فسه‌رێكی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، قۆناغی یه‌كه‌م‌ و دووه‌می دانانی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی سه‌ركه‌وتوانه‌ جێبه‌جێكراو قۆناغی سێیه‌میش له‌ڕێگه‌ی (عه‌ربه‌ت ـ سلێمانی) ده‌بێت.

فەرهاد گورون لێپرسراوی هۆبەی سەرپێچی کامێراکان لەبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاند، کامێرایی چاودێری خاڵ بۆ خاڵ تائێستا دوو قۆناغی جێبەجێکراوە".

وتیشی، قۆناغی یه‌كه‌م ڕێگەی (تاسڵوجە ـ دوکان)و قۆناغی دوه‌میش ڕێگه‌ی  تاسڵوجە ـ بانی مەقان) بوو كه‌ له‌یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوه‌وه‌ خراوه‌ته‌كار، بۆ قۆناغی سێیەمیش لەڕێگەی (سلێمانی ـ عەربەت) دەبێت.

لێپرسراوی هۆبەی سەرپێچی کامێراکان لەبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی جه‌ختیشیكرده‌وه‌، هەرکاتێک ئەو شەقامە چاککراو تەواو ئامادەکرا، ئەوکات کامێرای (خاڵ بۆ خاڵ)ی لێ دادەنرێت.