بوومەلەرزەیەكی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند
ڕێباز
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١٤
ئاژانسی جیۆفیزیای ئیندۆنیزیا رایگەیاند، ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی ٦.٥ پلە هەرێمی بابوای لەو وڵاتە هەژاندووە.
ئاژانسەكە دەڵێت، ناوەندی بومەلەرزەكە لە قوڵایی ١٠ كیلۆمەتر بووە، بەڵام ئەو وڵاتە رەتیدەكاتەوە لەو ناوچەیە تسونامی رویدابێت.
سەنتەری نیشتمانی كارەساتەكانی هەرێمی بابوا دەڵێت، سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی قەبارەی زیانەكانن، هەرچەندە بە دەگمەن زیانی گەورە لەم ناوچانە دروستدەبێت كەژمارەیەكی كەم دانیشتوانی هەیە، بەڵام دەبنە هۆی داڕمانێكی وێرانكەری زەوی.
بوومەلەرزەكەی هەرێمی بابوای ئیندۆنیزیا دەكەوێتە بەشی باكوری بازنەی ئاگریی زەریای هێمن، لەو شوێنەدا چەند پلێتێكی چینەكانی زەوی بەیەكدەگەن و بەریەككەوتنیان دەبێتە هۆی چالاكبوونی بومەلەرزە و گڕكانەكان لەو ناوچانە.