قەتەر لە نێوەندگیری ئیسرائیل و حەماس كشایەوە
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٧١
قەتەر لە نێوەندگیری ئیسرائیل و حەماس كشایەوە و داوا لە سەركردەكانی حەماسیش دەكات وڵاتەكەی جێبهێڵن، ئیسرائیلیش پێشوازی لە بڕیارەكەی قەتەر دەكات.
رۆژنامەی " ئەكسیۆس"ـی ئەمریكی بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی قەتەر، ئیسرائیل و حەماسیان ئاگاداركردووەتەوە لەوەی، چیتر رۆڵی نێوەندگیری نێوانیان ناگێرن، بەو پێیەی هەردوولا بەردەوام پێشنیازەكانیان رەتكردووەتەوە و مانەوەی حەماسیش لە قەتەر، چیتر خزمەت بە ئامانجەكەیان ناكات.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریكا قەتەری ئاگاداركردەوە بوونی حەماس لە دەوحە چیتر قبوڵكراو نییە، بە تایبەتی دوای ئەوەی پێشنیازی ئازادكردنی بارمتەكان لەلایەن حەماسەوە رەتكراوەتەوە.
ئەو رۆژنامە ئەمریكییە ئاشكراشیكردووە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل پێشوازیانكردووە لە بڕیاری كشانەوەكەی قەتەر و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش داوایانكردووە، هیچ وڵاتێك پێشوازی لە سەركردەكانی حەماس نەكات.