ئەمریكا قەتەر ئاگاداردەكاتەوە كە بوونی بارەگای بزوتنەوەی حەماس لە دەوحە چیتر قبوڵكراو نییە.


پێگەی ئەكسیۆس لە زاری لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكاوە گواستییەوە، ئەمریكا بە قەتەری راگەیاندووە كە پێویستە بارەگاكانی حەماس لە دەوحە نەمێنن. 


دەشڵێت، ئەو داواكارییە ئەمریكییە دوای ئەوە هاتووە كە حەماس لە ماوەی چەند هەفتەی رابردودا دوایین پێشنیازی بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن سەبارەت بە بارمتەكان رەتكردووەتەوە و دەسەڵاتدارانی قەتەر 10 رۆژ لەمەوبەر ئەو داواكارییەیان پێشكەشی سەركردەكانی حەماس كردووە. 


هاوكات، لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكا بە رۆیتەرزی راگەیاندوە، دوای ئەوەی حەماس پێشنیازی ئازادكردنی بارمتەكانی رەتكردەوە، چیتر ناتوانرێت لە پایتەختەكانی هیچ هاوبەشێكی ئەمریكا پێشوازی لە سەركردەكانی بكرێت.


قەتەر هاوشانی ئەمریكا و میسر رۆڵی سەرەكییان هەبووە لە دانوستانەكانی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس بۆ گەیشتن بە ئاگربەست بەڵام تا ئێستا بێئەنجامن.