بە ئامانجی گەیاندنی هاوكاری مرۆیی یەكەم كەشتی ئەمریكی بەرەو غەززە بەڕێكەوت
شنیار
١٠ی ئازاری ٢٠٢٤
١٤٩
فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كەشتی "ژەنەراڵ فرانك ئێس بیسۆن"ی سەر بە سوپای ئەمریكا، سەربازگەی "لانجلی یوستیس"ی بەجێهیشتووە و لەرێگەیدایە بۆ رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە غەززە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كەشتیەكە دوای كەمتر لە 36 سەعات لە لێدوانەكەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە دامەزراندنی بەندەرێك لە كەناراوەكانی غەززە و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی لەڕێی دەریاوە بەرێكەوتووە.
ئەو كشتییە جگە لە هاوكارییە مرۆییەكان، چەندین كەرەستەی دیكەی هەڵگرتووە بۆ دروستكردنی بەندەرێكی كاتیی بە ئامانجی بەردەوامییدان بە گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە غەززە لەڕێی دەریاوە.