ئەمڕۆ لە ئەمریکا گەورەترین پڕۆسەی ھەڵبژاردنی سەرەتایی بەڕێوەدەچێت
کوردسات نیوز
٥ی ئازاری ٢٠٢٤
١٥٠
ئەمرۆ بە سێشەممەی گەورە ناودەبرێت، چونکە لە ١٥ ویلایەتی ئەمریکا ھەڵبژاردنی سەرەتایی لەناو ھەردوو حزبی کۆماریی و دیموکراتەکان بەرێوەدەچێت و تا رادەیەکی زۆر چانسی کاندیدی سەرەکی حزبەکان بۆ کێبڕکێی سەرۆکایەتی دیاریدەکرێت.
تائێستا جۆ بایدن دیارترین کاندیدی دیموکراتەکانە و رکابەرێکی ئەوتۆی نیە، چونکە دین فیلیبسی رکابەری تائێستا سەرکەوتنێکی ئەوتۆی لە ھەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا تۆمارنەکردووە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان لە کێبڕکێیەکی توندایە لەگەڵ نیکی ھەیلی و لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆدا تا رادەیەکی زۆر چارەنووسیان دیاریدەکرێـت.