ئۆستن: ئەگەر ئۆکراین بکەوێت ناتۆ و روسیا دەچنە جەنگەوە
کوردسات نیوز
٣ی ئازاری ٢٠٢٤
١٥٠
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر رێگری لە پێشڕەوی سوپای پوتن نەکرێت و ئۆکراین بکەوێت ئەوا مانای وایە ناتۆ پەلکێشی جەنگ دەکرێت و دەکەوێتە شەڕێکەوە لەگەڵ روسیادا.
وتیشی، دەبێت ئەوە بزانن ئەگەر پوتن سەرکەوتوو بێت لە جەنگی ئۆکراین ئەوا لە کارە دوژمنکارەکانی بەردەوام دەبێت و رەنگە ھێرش بکاتە سەر وڵاتانی تر لە رۆژھەڵاتی ئەوروپا.
دەشڵێت، لەکاتی سەرکەوتنی پوتندا سەرکردەی تر لە جیھاندا وەکو ئەو ھەڵسوکەوت دەکەن و بە ئاسانی دەتوانن ھێرش بکەنە سەر وڵاتانی تر بەوەش دیموکراسیەت دەکەوێت مەترسییەوە.