زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر لەرێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا
هیوا
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤
١٬١٩١
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، تەنھا رۆژی یەکشەممە ٢٩٠ کۆچبەر لەرێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە پەڕیوونەتەوە، ئەوەش زۆرترین رێژەی ھاتنی کۆچبەرە لە رۆژێکدا لە مانگی شوباتدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی رابردو ٢٩ ھەزار و ٤٣٧ کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا و ئەو ژمارەیەش بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بەڕێژەی ٣٥% کەمتربووە، کە لەو ساڵەدا ٤٥ ھەزار و ٧٧٤ کۆچبەر پەڕیبوونەوە.
بەمەبەستی رێگریکردن لە ھاتنی کۆچبەران بەشێوەی ناسایی، بەریتانیا چەند رێکارێکی گرتووەتەبەر لەوانەش توندکردنی سنورە ئاوییەکان و زیندووکردنەوەی بڕیاری ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا.