بلینکن: واشنتۆن پابەندە بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی
شنیار
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤
١١١
بلینکن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ "ئەیمەن سەفدی" وەزیری دەرەوەی ئوردن رایگەیاندوە، ئەمریکا پابەندە بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی بەو مەرجەی گرەنتی ئاسایشی ئیسرائیل بکرێت.
ھەروەھا ئاوارەکردنی زۆرەملێی فەڵەستینییەکانی لە کەرتی غەززە و کەناری خۆرئاوا رەتکردووەتەوە و دوپاتیشیکردووەتەوە کە نابێت شەڕ و ململانێکان فراوانتر بکرێن.
ھەردوولاش تاوتوێی بەردەوامیی ھەوڵەکانی ئەمریکایان کرد لە فشارخستنە سەر ئیسرائیل بۆ راگرتنی توندوتیژییەکانی دژی فەڵەستینیەکانی کەناری رۆژئاوا.