حوسییەکان کەشتییەکی نەوت ھەڵگری ئەمریکایان لە کەنداوی عەدەن کردە ئامانج
شنیار
٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤
١٬٠٠٧
حوسییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، لە رێی چەند موشەکێکی دەریایی گونجاوەوە، کەشتی نەوت ھەڵگری "ئێم فی تۆرم سور" ی ئەمریکایان لە کەنداوی عەدەن بۆردومان کردووە، ھاوکات چەند کەشتیەکی جەنگیی ئەمریکیش لە دەریای دەریای سور لە رێی فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج .
لەو راگەیەندراوەدا حوسییەکان ھەرەشەی ئەوەیان کردووە کە لە رێی چەندین ئۆپراسیۆنی سەربازی ترەوە روبەروی ئەمریکا و بەریتانیا دەبنەوە لە دەریای سور و دەریای عەرەبی و ئۆپراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی جەنگ و دوژمنکاری و گەمارۆ لەسەر کەرتی غەززە ھەڵدەگیرێت .