ئەمریکا و بەریتانیا ١٨ پێگەی چەک و تەقەمەنی حوسیەکانیان بۆردوومان کرد
ئاکام
٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤
٦٤٦
ئەمریکا و بەریتانیا رایانگەیاند، لە چوارچێوەی بەرگریکردن لە خۆیان و دورخستنەوەی ھەڕەشەی حوسیەکان لە دەریای سور ١٨ پێگەی ئەو گروپە چەکدارەیان لە ناو خاکی یەمەن بۆردومان کردووە کە کۆگای چەک و موشەک و درۆن و سیستمی بەرگری و رادار و ھێلیکۆپتەر بوون.
ھاوکات، وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، چوار فڕۆکەی ئاسمانی شاھانەی ئەو وڵاتە بەشدارییان لە بۆردومان کردنی پێگەکانی حوسییەکان کردووە.
لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکاش رایگەیاند، ئەمریکا درێغی ناکات لە گرتبەری رێکاری پێویست لە بەرگریکردن لە گیانی ھاووڵاتیانی و بازرگانی ئازاد لە یەکێک لە گرنگترین رێڕەوە ئاویەکان لە جیھاندا.