بەھۆی سەپاندنی سزا نوێیەکان بەسەریدا روسیا ھەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە رۆژئاوا دەکات
کوردسات نیوز
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤
١٨٧
دیمیتری میدڤیدیڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا رایگەیاند، روسیا ھەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە رۆژئاوا دەکاتەوە لە بەرامبەر ئەو سزایانەی بەسەریدا سەپێندراوە بەھۆی مردنی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن و دووەمین ساڵیادی جەنگی ئۆکراین و روسیا.
دەشڵێت، پێویستە ھەموویان لە یادتان بێت کە تۆڵەیان لێدەکرێتەوە لە ھەر شوێنێک بن، چونکە ئەوان دوژمنی روسیان.
٢٣ی ئەم مانگە ئەمریکا بەھۆی شەڕی ئۆکراین و مردنی ناڤالنیەوە زیاتر لە ٥٠٠ سزای نوێی دارایی و سەربازی بەسەر روسیادا سەپاند.