زیلینسکی: ھێرشێکی کتوپڕ دەکەینە سەر ھێزەکانی روسیا و چەند ناوچەیەک رزگار دەکەین
کوردسات نیوز
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤
١٬١١٦
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا سوپا و ھێزە چەکدارەکانی روسیا لە رێگەی ھێرشی پێچەوانەوە تووشی شۆک دەکەن، سوپای وڵاتەکەشی بۆ ئەو مەبەستە ھەموو ئامادەکارییەکی کردووە و چاوەڕوانی ھەڵکردنی گڵۆپی سەوزە کە لە رێگەی ئەو ھێرشە کتوپڕەوە چەندین ناوچە رزگار دەکەن.
لە بەرامبەریشدا سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند، زانیاری وردی ھەواڵگرییان لەبەردەستدایە لەبارەی پلانی ئۆکراین بۆ ھێرشی پێچەوانە و سوپای روسیاش ھەموو ئامادەکارییەکی بۆ بەرپەرچدانەوە و بەرەنگاربوونەوەی ئەو ھێرشانە کردووە.