ئەمریکا بەدواداچوون بۆ باڵۆنێک دەکات کە لە ئاسمانی وڵاتەکەی بینراوە
هەژار
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤
١٤٤
ئاژانسی سی بی ئێس نیوز لە زاری لێپرسراوانی باڵای سەر بە ھێزە ئەمنییەکانی ئەمریکاوە ئاشکرایکردووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی باڵۆنێک لە ئاسمانی ناوچەیەکی خۆرئاوای ئەمریکا، دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە و لە رێگەی فڕۆکە سەربازییەکانەوە لێی نزیکبوونەتەوە و دڵنیاییان داوە کە ئەو باڵۆنە ھیچ مەترسی و ھەڕەشەیەک دروست ناکات.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەو باڵۆنە بەردەوامە چونکە تائێستا سەرچاوەی ناردنی باڵۆنەکە و ئامانج لە رەوانەکردنی بۆ سنوری ئاسمانی ئەمریکا نەزانراوە.