ئەمریکا تێکشاندنی حەوتی مووشەکی دژە کەشتی حوسییەکانی راگەیاند
هەژار
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤
٣٤٣
فەرماندەیی سەربازیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا کە بە سینتکۆم ناسراوە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای سەلماندنی راستی زانیارییە ھەواڵگرییەکان و لە چوارچێوەی مافی بەرگری لەخۆکردن، لە ناوچەیەکەی ژێر دەسەڵاتی حوسیەکانی یەمەن لە رێگەوی ھێرشێکەوە حەوت مووشەکی جۆری کروزی دژە کەشتییان تێکشکاندووە کە ئامادەکرابوون بۆ ھێرشکردنە سەر چەند ئامانجێک لەناو دەریای سور.
سینتۆکم لە راگەیەندراوێکی تریشدا ئاشکرایکردووە، بەھۆی ھێرشێکی حوسییەکانەوە بۆ سەر کەشتی رۆبیمار کە خاوەندارییەکەی بۆ بەریتانیا دەگەڕێتەوە، زیان بەر کەشتییەکە کەوتووە و بەھۆیەوە بە درێژایی ٢٩ کیلۆمەتر نەوت رژاوەتە ناو دەریای سوور کە ئەوەش مەترسی کارەساتێکی ژینگەیی لێدەکرێت.