توێژینەوەیەک: ئەوانەی ڤاکسینی ئەسترازینیکایان وەرگرتووە تووشی ھەوکردنی مێشک و دڕکە پەتک دەبن
کوردسات نیوز
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤
٢٤١
میدیاکانی ئوسترالیا بڵاویانکردووەتەوە، توێژەرانی بواری تەندروستی ئەو وڵاتە لە نوێترین توێژینەوەیاندا کە لە سەر زیاتر لە ٩٩ ملیۆن کەس لە ھەشت وڵات ئەنجامیانداوە، بۆیان دەرکەوتووە زۆربەی ئەو کەسانەی ڤاکسینی ئەسترازینیکایان وەک دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکارھێناوە، دوو کاریگەری خراپ لەسەر جەستیان دەرکەوتووە کە بریتییە لە ھەوکردنی مێشک و دڕکە پەتک.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە کاریگەری و لایەنە باشەکانی ڤاکسینی ئەسترازینیکا لەسەر جەستەی مرۆڤ زۆر زیاترە لە کاریگەرییە خراپەکانی، ئەو دوو جۆرە ھەوکردنەش بە کاریگەری لاوەکی دادەنرێن و دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.