موسا ئەبو مەرزوق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندووە، رەنگە لە ئایندەیەکی نزیکدا پێشکەوتنی گەورە ھەبێت سەبارەت بە دانوستانەکانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.

مەزروق بە کەناڵی ئەلغەدی راگەیاندووە، راگرتنی کۆمەڵکوژی و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ باکووری کەرتی غەززە دوو مەرجە کە حەماس لە کاتی دانوستانەکاندا پابەند دەبێت پێیانەوە.

ئەبو مەرزروق پشتڕاستی کردەوە بزووتنەوەکەی مەرجی بۆ ئازادکردنی ٥٠٠ زیندانی فەلەستینی بەرامبەر ھەر بارمتەیەکی ئیسرائیلی داناوە، ئاماژەی بەوەشداوە نەکشانەوەی ھێزەکانی ئیسرائیل بەتایبەتی لە میحوەری سەڵاحەدین و رێگای رەشید، بەربەستی سەرەکی دانوستانەکانە.

ئەو ئەندامەی حەماس دەڵێت، سەرنجی بزوتنەوەکە لەمکاتەدا ئاگربەست و گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ باکووری کەرتی غەززە، دووپاتیشیکردووەتەوە حەماس حوکمڕانی کەرتی غەززە  بە کۆتایی دەسەڵاتی خۆی نابینێت، کە لە رابردودا ئیسرائیل بە مەرجی سەرەکی لە دانوستانەکانیان داینابوو، ھەربۆیە لەگەڵ حکومەتێکی فەلەستینی شایستەدایە بۆ بەڕێوەبردنی شارەکە لە داھاتوودا.