پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەمپارتی) لەبارەی دۆخی زمانی دایک لە تورکیا نامەیەکی ئاڕاستەی ‏ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری  (یونسکۆ) کرد و داوایکرد رێکخراوەکە لێکۆڵینەوە لە رێکارەکانی ئەنقەرە دەستپێبکات کە دژی قسەکردن بە زمانی دایک پەیڕەویان دەکات.

لە نامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، گەلانی کورد، عەرەب، سریان، ئەرمەن و چەرکەز و لاز لە تورکیا بەشێک نین لە زمانی پەروەردە و فێرکردن و کار بۆ زیاتر لاوازکردنیان دەکرێت، ئەوەش پێچەوانەی بڕگەی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مافی خوێندن بە زمانی دایک کە بە یەکێک لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ داناوە.

دەمپارتی لەسەر دۆخی زمانەکانیش لە تورکیا، داوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی لە یۆنیسکۆ کردووە.