بۆ دوایین جار دادگای بەریتانیا لەسەر تانەیەکی جولیان ئاسانج دژی رادەستکردنی بۆ ئەمریکا کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤
١٨٨
ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، ئەگەر تانەکەی ئاسانج رەتبکرێتەوە لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا رادەستی ئەمریکا دەکرێت.
لایەنگرانی جولیان ئاسانج لە دەرەوەی دادگا و دژی رادەستکردنی بۆ ئەمریکا خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.
ئیدوارد فیزگەراد، داواکاری گشتی لە دادگای بەریتانیا رایگەیاند، ئاسانج بەھۆی نەخۆشیەوە ناتوانێت ئامادەی دانیشتنەکە بێت بەڵام بانگەشەی ئەوەی کردووە کە دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا ھەوڵی تیرۆر کردنی داوە کاتێک پەنای بردووەتە باڵیۆزخانەی ئیکوادۆر لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
ئەمریکا چەندین جار لە ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠٢٠ داوای رادەستکردنی ئاسانجی کردووە بەھۆی ئەوەی چەند بەڵگەنامەیەکی ھێزەکانی ئەمریکای لە عێراق و ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠١٠ بڵاوکردەوە.