پاتریک رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن رایگەیاند، ئەو ٨٥ پێگەیەی بۆردومانکراون بەکارھێندرابوون بۆ ھێرشکردنە سەر سوپای ئەمریکا، دەشڵێت، ئەمریکا ھێرش ناکاتە سەر سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و بە ھاوبەشی خۆیان دەزانن و ئاسایش و سەقامگیری عێراق بۆ ناوچەکە گرنگە.

راشیگەیاند، لە ھێرشەکەی سەر سوریا و عێراق قوربانی ھەبووە و ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بەردەوامە و لەکاتی بوونی ھەر ھێرشێکدا بێ وەڵام نابن، بەڵام نایانەوێت ئاڵۆزی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست فراوان بێت و وەڵامی کوژرانی سێ سەربازەکەیان لە ئوردن ھێشتا کۆتایی نەھاتووە.

وتەبێژی پنتاگۆن وتیشی، پێش ئەنجامدانی ھێرشەکە عێراق ئاگادارنەکراوەتەوە و دوای ھێرشەکەی پەیوەندییان بە حکومەتی عێراقەوە کردووە.