پیاوێک لە چین، دوای جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی، رقی خۆی بەخەڵكی سەرشەقام دەڕژێت و بە ئۆتۆمبێل ٣٥ کەس دەکوژێت.

پۆلیسی چین لە رایگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پیاوێک كە بەهۆی جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی تووشی شڵەژانی دەروونی بووە، لە ناوەندێكی وەرزشی لە باشووری چین بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی كردووە بەناو ئاپۆرای خەڵکدا و بەهۆیەوە ٣٥ كەس گیانیانلەدەستداوە و ٤٣ـی دیکەش بە سەختی بریندارن.

ئاماژە بەوەش کراوە؛ دوای ماوەیەكی كەم، پیاوەكە دەستگیركراوە كە تەمەنی ٦٢ ساڵە، رووداوەكەش لەكاتێكدا بووە كە شاری ژوهای میوانداریی یەكەمین پێشانگای فڕۆكەوانی دەكات كە ساڵانە لەلایەن سوپای رزگاریخوازیی وڵاتەکەوە بەڕێوەدەچێت.