رێکخراوێکی نێودەوڵەتی: راگرتنی ھاوکارییە داراییەکان بۆ ئۆنروا بەشداربوونە لە کۆمەڵکوژییەکانی غەززە
کوردسات نیوز
٥ی شوباتی ٢٠٢٤
١١٧
روانگەی ئۆرۆمتەوەستی بۆ مافەکانی مرۆڤ کە رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە و بارەگاکەی لە شاری جنێفە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەکاتێکدا رەوشی کەرتی غەززە سات لە دوای سات بەھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بەرەو خراپتر دەچێت، ژمارەیەک لە وڵاتان ھاوکارییە داراییەکانی تایبەت بە ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانی فەڵەستین کە بە ئۆنروا ناسراوە راگرتووە، ئەوەش پێشێلکردنێکی مەترسیداری پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە بەتایبەتیش بۆ پاراستنی گەلی فەڵەستین لە کۆمەڵکوژی.
راشیگەیاندووە، بەردەوامبوونی ئەو وڵاتانە لە راگرتنی ھاوکارییە داراییەکان بۆ ئۆنراوا سەماندنی پیلانگێڕی و بەشداربوونە لەو کۆمەڵکوژییانەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات.