دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەھەپە لە تورکیا لەوتارێکیدا لە کۆبوونەوەی پارتەکەی ڕایگەیاند، پێویستە ناوچەیەکی ئارام لەسەر سنووری نێوان عێراق و تورکیا دروستبکرێت بە ناوی " ھێڵی ئارام"، بەشێوەیەک ناوچەکە بە درێژایی ٦٠ کیلۆمەتر لەسەر سنووری نێوان ھەردوو  ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە و بە درێژایی ٦٠ کیلۆمەتر تاکو پارێزگای ھاتای تورکیا بەردەوام بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە تورکیا بەزووترین کات رێوشوێنی پێویست بۆ دروستکردنی ئەو ناوچە ئارامە لەسەر سنوور بگرێتەبەر و رێگەنەدات ھیچ کەس و لایەنێکی سەر پەکەکە لەناو ئەو ھێڵە ئارامەدا ھەبن.