بەهۆی بۆردومانێكی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ٢٧ کەس كوژران
کەژان
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٩٧
بەهۆی بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە ٢٧ هاووڵاتی مەدەنی كوژراون و دەیان كەسی دیكەش بریندار و بێسەروشوێن بوون.
ئاژانسی هەواڵی فەڵەستین بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ماڵێك و چەند ناوچەكی دیكەی لە جبالیا لە كەرتی غەززە كردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ٢٧ هاووڵاتی مەدەنی كوژراون و دەیان كەسی دیكەش بێسەروشوێن بوون.
تەندروستی غەززە رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و پێداویستی پزیشكییەوە ناتوانن چارەسەری سەرجەم بریندارەكان بكەن و زۆربەی بریندارەكان بەهۆی چارەسەرنەكردنیانەوە گیانلەدەستدەدەن.
هاوکات داواش لە وڵاتانی جیهان دەكات یارمەتی پزیشكی بۆ كەرتی غەززە بنێرن بۆ ئەوەی بتوانن چارەسەری نەخۆش و برینداری بۆردومانەكان بكەن.