لە شاری حەلەبی باکوری سوریا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەھێز بیستران
شنیار
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٢٨
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی ٤ تەقینەوەی بەھێز لە شاری حەلەب لە باکوری سوریا بیستراون، بەڵام تا ئێستا زانیاری ورد لەبارەی شوێنی تەقینەوەکان و زیانەکانی بڵاونەکراوەتەوە.
رۆژنامەی وەتەنی سوریاش بڵاویکردۆتەوە، تەقینەوەکان کاریگەرییان نەبووە لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب بەردەوامە لەکارەکانی و ھیچ ھێرشێکی نەکراوەتەسەر.