چین و میسر داوای راگرتنی شەڕی غەززە و چارەسەری دوو دەوڵەت دەکەن
شنیار
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٠٧
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا ، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین و سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر داوایان کرد بە زووترین کات شەڕ لە کەرتی غەززە رابگیرێت و کۆتایی بە توندوتیژی و کوشتار بھێنرێت، داواشیان کرد بەپێی بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ دۆسیەی فەڵەستین بکرێت و کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ھەمیشەیی بۆ ئەو دۆسیەیە ببەسترێت.
بڕیارە لە دوای کۆتاییھاتنی سەردانەکەی بۆ میسر، وەزیری دەرەوەی چین بۆ تاوتوێکردنی ئاڵۆزییەکانی کەرتی غەززە، سەردانی چەند وڵاتێکی تری ناوچەکە بکات.