تورکیا ٢٤ ئامانج لە ھەرێم و رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان دەکات
ئاکام
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٤٦٩
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، مەتینا و خواکوڕک و قەندیل و چیای گارا و ئاسۆسیان لەگەڵ چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کردووە.
دەشڵێت، ئامانج لە بۆردوومانەکە کەمکردنەوەی ھەڕەشەیە دژی ھێزەکانی تورکیا لە چوارچێوەی بەرگری کردن لە خۆیان بەپێی ماددەی ٥١ی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان.
بەرگری تورکیا راشیگەیاند، حەشارگە و ئەشکەوت و کۆگای چەک و لۆجستیک و چەند شوێنێکی گرنگی پەکەکەیان بۆردوومان کردووە و بەردەوام دەبن لە بۆردوومان کردن.