لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەسترێژی گولـلە لە کۆڵبەران کرا و حەوت کۆڵبەر برینداربوون
کوردسات نیوز
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٥٧
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی ١١ی ئەم مانگە ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود دەسترێژی گوللـەیان لە کاروانێکی کۆڵبەر کردووە لە ئاکامدا سێ کۆچبەر برینداربوون، کە خەڵکی شاری ڕوانسەرن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەر ھەمان رۆژ دەسترێژی گوللـە لە کاروانێکی دیکەی کۆڵبەران کراوە و بەھۆیەوە چوار کۆڵبەر برینداربوون، کە خەڵکی گوندی " تین" سنووری شاری پاوەن.
رێکخراوی ھەنگاو ڕاشیگەیاندووە، بریندارەکان دەستبەجێ گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی شاری پاوە و لەئێستادا چارەسەری پێویستییان بۆ دەکرێت.