ترەمپ پرسی نەوتی عێراق وەک کارتی فشار بەرامبەر بایدن بەکاردەھێنێت
کوردسات نیوز
١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٦٩
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رەخنەی لە سیاسەتی ئێستای جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەر ئێران گرت و ئاماژەی بەوەدا، سیاسەتی ئێستای ئەمریکا وڵاتانی نەیاری ئەمریکا دەوڵەمەند دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە و ڕێگەدان بە عێراق بۆ کڕینی وزە لە ئێران، وایکردووە ئێران نزیکەی ١٠ ملیار دۆلار بەدەستبھێنێت و دواتریش بۆ چەکدارکردنی گروپە چەکدارەکانی وەک حزبوڵا و حەماس بەکاریبھێنێت.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستبوو ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ کۆنترۆڵی بەرھەمھێنانی نەوتی لە عێراق بکردایە، بەڵام بەھۆی سیاسەتی ھەڵەی ئەو کاتەی دەسەڵاتدارانەوە ئەمریکا ئەو ھەلەی لەدەستدا.