وتەبێژی دەم پارتی: لە ھەڵبژاردنی داھاتوو ئامانجمانە ئیدارەیەکی دیموکراسی بۆ تورکیا ھەڵبژێرین
کوردسات نیوز
١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٥٢
ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی"دەم پارتی" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە سەردانی پارتی جەھەپەیان کردووە، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە لە ٣١ی ئاداری داھاتوو بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە ھەندێک شوێن ھەماھەنگییان لەگەڵ "جەھەپە"دەبێت و کۆمیسیۆنی ھەردوولاش کارەکان رادەپەڕێنن.
وتەبێژی دەم پارتی راشیگەیاندووە، دەیانەوێت لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا کۆتایی بە قەیوم بھێنن و کەسانی شایستە لە شوێنیان دابنێن و ئیدارەیەکی دیموکراسی بۆ تورکیا ھەڵبژێرن.
جەختی لەوەشکرد، بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان تەنیا سەرنجیان لەسەر ناوچەکانی باکوری کوردستان نابێت، لەھەریەکە لە پارێزگاکانی ئەنقەرە و کۆجا ئەلی و سامسۆنگ کاندیدیان دەبێت.