کۆشکی سپی: ھیچ پلانێک بۆ دورخستنەوەی وەزیری بەرگری لە پۆستەکەی نییە
هیوا
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٢٣
جۆن کێربی، رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لۆید ئۆستن لە نەخۆشخانەوە بەشێوەیەکی زۆر باش بەردەوامە لە راپەڕاندنی کارەکانی.
وتیشی، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا چاوەڕێی گەڕانەوەی ئۆستن دەکات بۆ پنتاگۆن و رێزی ئەوەش دەگرێت کە ناوبراو بەھۆی دۆخی تەندروستییەوە، ناتوانێت وەک پێویست راپۆرتەکانی بۆ کۆشکی سپی بەرزبکاتەوە.
لە ھەفتەی رابردوەوە وەزیری بەرگری ئەمریکا رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، دواتریش ئۆستن رایگەیاند، دۆخی تەندروستی باشە و دوای چاکبوونەوەی رایگشتی لە ھۆکاری نەخۆشییەکەی ئاگادار دەکاتەوە.