ئاماری گیانلەدەستدان بەھۆی بومەلەرزەکەی ژاپۆن بۆ ١٦١ کەس بەرزبووەوە
شنیار
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٣٤
بەپێی ئامارێک کە لەلایەن لێپرسراوانی ژاپۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، بەھۆی ئەو بومەلەرزەیەی رۆژی ١ ی ئەم مانگە ناوچەکانی ناوەراستی ژاپۆنی ھەژاند ، تا ئێستا ١٦١ کەس گیانیانلەدەستداوە ، ١٠٣ کەسیش بێ سەرو شوێنن و ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و رزگاکردنیان بەردەوامە .
ھەربەپێی ئامارەکان ، بەھۆی بومەلەرزەکەوە تەنھا لە ویلایەتی ئیشیکاوا نزیکەی ٥٦٠ کەس بریندار بوون .
رۆژی ١ ی ئەم مانگە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧,٥ پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەکانی ناوەراستی ژاپۆنی ھەژاند ، بومەلەرزەکە بە یەکێک لە بەھێزترین ئەو بومەلەرزانە ھەژمار دەکرێت کە لە دوای ساڵی ٢٠١٦ ەوە ئەو وڵاتەی ھەژاندووە .