لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٤٣ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە
شنیار
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٢٣
عەبدولزەھرە ھنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ دا ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتۆتە ٤٣ ملیۆن و ٣٢٤ ھەزار کەس و رێژەی دانیشتوانی ناوچە شارستانیەکان لە سەدا ٦٩.٩ و دانیشتوانی گوندەکانیش لە سەدا ٣٠.١ بووە.
رونیشکردۆتەوە لە سەدا ٤١ ی دانیشتوانی عێراق تەمەنیان لە ١٥ ساڵ کەمترە و رێژەی لە سەدا ٥٧ ی دانیشتوانەکەش تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ٦٤ ساڵدایە ، رێژەی لە سەدا ٣ ی دانیشتوانی وڵاتەکەش تەمەنیان سەرو ٦٥ ساڵە .