وەزیری دەرەوەی سوید: تورکیا لە چەند ھەفتەی داھاتودا واژۆ لەسەر بوون بە ئەنداممان لە ناتۆ دەکات
کوردسات نیوز
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٠٣
تۆبیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، لە بارەی پرسی بە ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە ناتۆ کۆبونەوەیەکی دوو قۆڵیان لەگەڵ ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەنجامداوە.
دەشڵێت، فیدان گەرەنتی ئەوەی داوە کە تورکیا رەزامەندە لەسەر ئەندامێتی سوید لە ناتۆ و لە ماوەی چەند ھەفتەی داھاتووشدا ئیمزای لەسەر دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا وادەیەکی بۆ ئیمزاکردنی ئەندامێتی سوید بۆ چونە ناو ناتۆ دیاری نەکردووە، بەڵام پێی راگەیاندوە لە چەند ھەفتەی داھاتودا ئەنقەرە ئیمزا لەسەر داواکارییەکەی سوید دەکات.
لەمساڵدا ھەردوو وڵاتانی سوید و فنلەندا داواکارییان بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ پێشکەشی ھاوپەیمانێتییەکە کرد، بەڵام تورکیا ڤیتۆی داواکارییەکەی ئەو دوو وڵاتەی کرد و چەند مەرجێکی بەسەردا سەپاندن.