پنتاگۆن: لە دوای ئاگربەستەوە ھیچ ھێرشێک نەکراوتە سەر ھێزەکانمان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست
کەژان
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
١٧٩
پات ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٣ی ئەم مانگەوە ھیچ ھێرشێک نەکراوەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ، ئەوەش واتە لەو کاتەوەی ئاگربەستی کاتی لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەرەوە زیاتر لە ٧٠ جار لە رێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کراونەتە ئامانج، بەھۆی ئەو ھێرشانەوە دەیان کارمەند و سەربازی ئەمریکی برینداربوون.