دوێنێ، دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ھۆڵەندا کۆتاییھات و بە گوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکان، پارتی ئازادی بە بەدەستھێنانی ٣٥ کورسی پەرلەمان  توانی پلەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکە بەدەستبھێنێت، پارتی کاری سەوزیش ٢٦ کورسی بەدەسھێناوە، پارتی ئازادی و دیموکراسیەتیش کە لەلایەن دیلان یەشلگۆز کە ژنێکی کوردە سەرکردایەتی دەکرێت، ٢٣ کورسی بەدەستھێناوە.

دیلان یەشلگوز بەو ئەنجامەی بەدەستھێناوە لە ئێستا کاندیدە بۆ بوون بە سەرۆک وەزیرانی ھۆڵەندا، بۆ ئەوەش پێویستی بەوە ھەیە لە کۆی ١٥٠ پەرلەمانتاری ٧٦یان دەنگیپێبدەن لە پەرلەماندا.

دیلان یەشلگۆزی تەمەن ٤٦ ساڵ لە دایکبووی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیایە و لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری دێرسیمی باکوری کوردستانە، وەزیری دادی ھۆڵەندا بووە و لە تەمەنی حەوت ساڵیەوە وەک کۆچبەر چووەتە ئەو وڵاتە.