فەرماندەی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەشتی یو ئێس ئێس تۆماس ھۆدنەر چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی خستووەتەخوارەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، خستەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە چوارچێوەی گەڕان  و ھاتوچۆی کەشتییە جەنگییەکە بووە لە دەریای سور. 

فەرماندەی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا دەشڵێت، کەشتییەکە و ستافەکەی ھیچ زیانێکی گیانی و ماددیان بەرنەکەوتووە.