محەمەد زیادی، ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەکرد، بەگوێرەی یاسای رێکخستنی کاروباری راوێژکاران، پێویستە ھەر کام لە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق شەش راوێژکارییان ھەبێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران یاساکەیان وەک خۆی جێبەجێکردووە، بەڵام سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران یاساکەی پێشێل کردووە و سودانی لەئێستادا  ١٦٠ راوێژکاری دامەزراندووە.

پەرلەمانتارەکەی دەوڵەتی یاسا باسی لەوەشکردووە، بودجەی ئەمساڵی عێراق ١٩٨ تریلۆن دینارە کە ٦٥٪ بەشێوەی قەرزی بانکی دابیندەکرێت، باوەڕیشی وایە بۆ ساڵی داھاتوو حکومەت ناتوانێت گەرەنتی دابینکردنی ئەو بودجەیە بکات.