میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، بەھۆی ئەو ھێرشەی لە رێگەی فڕۆکەی بیفڕۆکەوانەوە لە شاری حومس کرایە سەر ئاھەنگێکی دەرچوونی کۆلێژی سەربازیی تائێستا ١٢٣ کەس کوژراون و ژمارەی بریندارەکانیش ١٥٠ کەسی تێپەڕاندووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەناو کوژراوەکاندا ٦٢یان سەربازیی دەرچووی کۆڵیژەکە بوون ١٥٠شیان برینداربوون، ٥٤ کوژراویش کەسوکاری سەربازەکانن کە ٣٩یان منداڵن لەگەڵ ژنێکدا کە ئەفسەری سوپا بووە لەو ئاھەنگەدا بەشدارییان کردبوو.

بەپێی میدیاکانی سوریا ھەرچەندە تائێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو ھێرشە رانەگەیاندووە، بەڵام دیمەشق گروپە تیرۆریستییەکانی بە ئەنجامدەری ھێرشەکە تۆمەتبارکردووە و بۆ سێ رۆژیش ماتەمینی سەرتاسەری لە وڵاتدا راگەیاندووە.