وەزارەتی بەرگری کۆریای باکور بڵاویکردەوە، ئەمریکا گەورەترین ھەڕەشەیە بەھۆی ئەگەری بەکارھێنانی چەکی کۆکوژ لە جیھاندا، بە بەردەوامیش کاردەکەن بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو ھەڕەشەیە.

وتیشی، ئەمریکا ھەندێک وڵاتی بە ھەڕەشە ناوبردووە، بەڵام ئەو وەسفە بۆ خۆی گونجاوە، چونکە چەکی کۆکوژی ھەیە و پێشینەی ھەیە لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ  و بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی.  

وەزارەتی بەرگری کۆریای باکور ئاماژەی بەوەشکرد، ھەڵوێستەکانی ئەمریکا قبوڵکراو نین، چونکە چەکی ستراتیژی دەنێرێتە نیمچە دوورگەی کۆریا لەنێویاندا ژێر دەریایی ئەتۆمی، بەوەش دەیەوێت ناوچەکە بکات بە خۆڵ. 

وتیشی، ئەمریکا ھەمیشە ھەڕەشەی لەناوبردنی بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی کۆریا دەکات بۆ ئەوەی ھەژموونی خۆی بەسەر جیھاندا بسەپێنێت، ئەوەش پێویستی بە وەڵامدانەوەیە.