میدیاکانی ئێران بڵاوینکردەوە، پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسایی توندکردنەوەی باڵاپۆشی ژنان  و کچانی پەسەندکرد، ئەوەش لەپێناو رێگریکردن لەو ژنانەی کە لە شوێنە گشتییەکانی ئەو وڵاتەدا جلی نەشیاو دەپۆشن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەپێی یاساکە ھەر کەسێک پابەندنەبێت بە باڵاپۆشییەوە ئەوا سزای ماددی دەدرێت، ئەگەر کارمەندیش بێت لە دامودەزگا حکومییەکان، لە کارەکەی دوردەخرێتەوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ھیچ کەرتێکدا کاری پێنادرێت.

لە دوای ئەوەی ساڵی رابردوو، ژینا ئەمینی کچە کوردی خەڵکی شاری سەقزی رۆژھەڵاتی کوردستان لەسەر دەستی پۆلیسی رەوشتی ئەو وڵاتە گیانیلەدەستدا بە بیانوی ئەوەی پابەندی باڵاپۆشی نەبووە، ژنانی ئێرانیش وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەو کارەی دەسەڵاتداران بەشێوەیەکی تەواو پابەندی یاساکانی باڵاپۆشی وڵاتەکەیان نابن.