ئەمریکا تۆڕێکی ١١ کەسی و قەوارەیەکی لەسەر ھاوکاریکردنی سەربازی ئێران سزادا
کوردسات نیوز
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٣٠٩
ماسیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری پیشەسازی درۆن و فڕۆکەی سەربازی، ئەمەریکا تۆڕێکی ١١ کەسی و قەوارەیەکی لە چوار وڵات سزاداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆڕەکە بەرپرسیارن لە بەڕێوەبردنی پیشەسازی بەرھەمھێنانی درۆن و فڕۆکە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە سیان لە ئەندامەکانی لە ئێرانن و ئەوانەی دیکە لەچین و روسیا و تورکیان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیشیکردەوە، ئەمریکا ھەموو ھەوڵێکی خستووەتەگەڕ بۆ راگرتنی بەرەوپێشچوونە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ھاوکاریکردنی روسیا لە جەنگی ئۆکراین.