سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان: کارکردنەوەی رێککەوتنی دانەوێڵە ئەرکی لە پێشینەمانە
کوردسات نیوز
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٣١٣
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، پێویستە ھەموو ھەوڵێک بدەن بۆ لابردنی ئەو بەربەستانەی کە ھەن و بوونەتە ھۆی ئەوەی بازرگانیکردن لە جیھاندا سنوردار بکرێت.
جەختی لەوەشکردەوە، کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی رێکخراوەکەیان لەم کاتەی ئێستادا کارکردنەوەی رێککەوتنی دانەوێڵەی ئۆکراینە.
گۆتێرێس ئاماژەی بەوەشدا، بۆ کاراکردنەوەی گرێبەستی دانەوێڵە، پێویستە سیستمێکی گەرەنتی ھاوبەش لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکاندا ھەبێت.
لە رۆژی ١٨ی تەمموزی ڕابردوو روسیا کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی دانەوێڵە ڕاگەیاند و چەند مەرجێکی دانا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی دانەوێڵە.