سەرۆکی ئۆکراین لە پەیامێکدا رایگەیاندوە،  رێزنیکۆڤ زیاتر لە ٥٥٠ ڕۆژی لە جەنگی وڵاتەکەیدا بەسەر بردووە و کاتە ئەوەیە کە گۆڕانکاریی لە سوپادا بکرێت.

 ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، ڕوستەم ئۆمیرۆڤ، وەک وەزیری بەرگری نوێی ئۆکراین دەستبەکاردەبێت و چاوەروانی ئەوەش دەکات کە پەرلەمانی ئۆکراین پشتیوانی لە کانیدەدە نوێیەکەی بۆ پۆستی وەزیری بەرگری بکات.  

ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ کە لە کارکەی دوور خراوەتەوە، لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ەوە وەک وەزیری بەرگری کاری کردووە، ھەروەھا ڕۆڵی ھەبووە لە دەستخستنی سەدان ملیار دۆلار لە ھاوکارییە سەربازییەکانی خۆرئاوا کە بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆکراینییەکان پێشکەشیان کردوە.