ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئۆکراین ئەنجامدەدات
کوردسات نیوز
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٢٧٧
فیریت خوجە نێردەی ھەمیشەیی ئەلبانیا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەم مانگە وڵاتەکەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات رایگەیاند، بڕیارە ٢٠ ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش تایبەت بە رەوشی ئۆکراین بەڕێوەبچێت و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئەو وڵاتەش دەگاتە نیویۆرک و ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبێت.
وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەک لە نێردەی وڵاتان کۆببێتەوە.