رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا ٧٤ بەندکراو لە زیندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان  ئێران لە سێدارەدراون، بەپێی ئەو ئامارەش بەراوورد بە مانگی تەمموز ١٣ حاڵەتی لە سێدارەدان زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی مانگی ئابدا، لەو ژمارەیە ٥٣ بەندکراو بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان لەسێدارە دراون، ١٥ حاڵەتیش بەھۆی کوشتنی بەئەنقەستەوە بووە.

رێکخراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، مانگی رابردوو، ١٦ بەندکراوی بەلوچ و ١٠ بەندکراوی کورد و ھەشت بەندکراوی تورک و سێ ئەفغانی لە ئێران سێدارە دراون.