بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرەکەی فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی کرماشان بریندار بوو
ئایار
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٦٤٤
عەلی شەعبانی یاریدەدەری پارێزگاری کرماشان بە ئاژانسی ئێرنای سەر بە حکومەتی ئێرانی راگەیاند، ھێلیکۆپتەرێک کە عەمید مەھدی حاجیان فەرماندەی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کرماشان و چوار کەسی تری ھەڵگرتووە، کە دووانیان فڕۆکەوان بوون، لە بەرزاییەکان داڵاھۆ کەوتووەتە خوارەوە.
راشیگەیاند، بەھۆی رووداوەکەوە فەرماندەی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کرماشان و دووان لە یاریدەدەرەکانی و ھەردوو فڕۆکەوانەکە برینداربوون، بەڵام سەرجەمیان لە ژیاندان و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.