وەزیری پەروەردەی فەرەنسا رێگری لە باڵا پۆشی خوێندکاران لە ناوەندەکانی خوێندن دەکات
کوردسات نیوز
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٥٢٣
میدیاکانی فەرەنسا ئاشکرایانکرد، گابریل ئاتال وەزیری پەروەردەی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، تەنیا پێشوازی لەو خوێندکارانە دەکرێت کە بەرپرسیارێتی بریارەکانی حکومەت لە ئەستۆ دەگرن. باسلەوەشکراوە، عەلمانیەتی فەرەنسی یەکێکە لە بەھا سەرەکییەکان کە لە خوێندنگەکانی فەرەنسادا پەیڕەو دەکرێت و رێگە بە باڵا پۆشی خوێندکارە کچەکان نادرێت.
لە کاردانەوەیەکیشدا ژان لوک مێلینشۆن سیاسەتمەداری ناسراوی چەپی فەرەنسی بە توندی رەخنەی لە بڕیارەکە گرت و داوای لە بەرپرسان کرد، خۆیان لە وروژاندنی ململانێی ئایینی بەدوور بگرن.
ھاوکات ئەو بڕیارەی وەزیری پەروەردەی فەڕەنسا، پارتە چەپەکانی فەرەنسای دابەشکردوە بەسەر دوو بەرەدا و بەرەیەکیان زۆر بە توندی دژی بریارەکەن و بە پێشێلکردنی ئازادییەکانی وێنای دەکەن و بەرەکەی دیکەش پشتیوانی لێدەکەن.