زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی حکومەتەکەیان دەکرێت بێبنەمان و ھیچ راستییەکیان تێدا نییە و دووپاتیشی کردەوە، ھەندێک رێکخراوی نێو نەتەوەیەکگرتوەکان ھەوڵی بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە دەدەن کە ئەوەش کاریگەریی لەسەر متمانە بە رێکخراوەکە دروست دەکات.

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە مانگی ئابی ٢٠٢١ەوە تا حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە ئەفغانستان  ٢١٨ کەس بە بێ دادگاییکردن کوژراون، ١٤کەسیش بە نھێنی رفێنراون و زیاتر لە ١٤٤ کەسیش ئەشکەنجە دروان ھاوکات، ٤٢٤کەسیش بەبێ ھۆکار دەستبەسەر کراون.