روسیا: ھاوکارییەکانی خۆرئاوا بۆ ئۆکراین ١٦٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
کوردسات نیوز
١٩ی ئابی ٢٠٢٣
٢٥٨
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە روسیا بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەدا نەبووە ھێرش بکاتە سەر ئۆکراین، بەڵام دەسەڵاتدارانی کیێڤ کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاوا و لە بری ئەوان شەڕ لەگەڵ روسیا دەکەن و سەرەڕای ئەوەش کە بەھەموویان ھاوکاری ئۆکراین دەکەن، بەڵام تائێستا نەیانتوانیووە رێگری لە پێشڕەوییەکانی سوپای روسیا بکەن.
وتیشی، لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە تائێستا کۆی ھاوکارییەکانی وڵاتانی خۆرئاوا بۆ ئۆکراین ١٦٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و لەو پارەیەش زیاتر لە ٧٥ ملیار دۆلار تەنھا بۆ ھاوکاری سەربازیی بووە.